کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "مەحموود سەفەری" ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە مەریوان کۆچی دوایی کرد

11:42 - 18 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "مەحموود سەفەری"، کوڕی "محەممەدشەریف" ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری "مەریوان"، دوای تەمەنێک سەربەرزانە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

کاک "مەحموود" لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، پەیوەست بووە بە ڕیزی ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەڕێوە بردووە و یارمەتیی کادر و هێزی پێشمەرگەی داوە.

ئەو ئەندامە چالاک و هەڵسووڕە، لاوانی نیشتمانەکەی هان دەدا بۆ پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتی و بڕوایەکی قووڵی بە سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەی هەبوو.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.تەرمی کاک "مەحموود سەفەری" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.