ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر کاک "ڕەحمان مەردانی ئەفزەل" پێشمەرگەی دێرین، خەڵکی پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا، قارەمان و ڕووح سووک بووە و هەتا ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە ڕێزەکانی شۆڕش خەریکی چالاکی و تێکۆشان بووە.
کاک "ڕەحمان" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە پیرانشار بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.