کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ڕەزا پیرۆتی" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

17:49 - 18 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ڕەزا پیرۆتی" کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "ئاڕنێـ"ـی ناوچەی سندووس سەر بە نەغەدە، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ڕەزا پیرۆتی" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست، خۆشناو و دیاری ناوچەی سندووس و شاری نەغەدە و دەوروبەری بوو.

ناوبراو لە نێوخۆی وڵات ئامادەی بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی لەسەر ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات و شەهیدان سوور بوو.

تەرمی کاک "ڕەزا" لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.