کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "کەریم سۆفی مینە" ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:41 - 11 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار کاک "کەریم سۆفی مینە" ناسراو بە "کەریم چەورە" خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی جەڵتەی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەریم سۆفی مینە" ئەندامێکی دێرین و بە وەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەک ئەندامێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

کاک "کەریم" لە ماوەی تەمەنیدا هەموو ئەرکێکی حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بەڕێوە دەبرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری نابراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.