ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "ئیبراهیم شەکرە" ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" لە ناوچەی " شاروێران" سەر بە "مەهاباد" لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک "ئیبراهیم" کەسایەتییەکیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی ناوچەکە بووە و هەمیشە ئەرکە حیزبییەکانی بە باشی بەڕێوە بردوون.
ناوبراو زۆر جار ل نێوخۆ بە هانای پێشمەرگەکانەوە چووە و خزمەتی کردوون. هەروەها کاتی خۆی لە شەڕی پێشمەرگەکان لەگەڵ ڕێژێمی داگیرکەری ئێران، پێشمەرگەی بە برینداری ڕاگواستوون و تیماری کردوون.
تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.