کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئیسماعیل ئازەرکێش" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

09:40 - 13 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "ئیسماعیل ئازەرکێش" خەڵکی گوندی "باڵاگیر"ی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئیسماعیل" کوڕی "حەمزە"، ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. ناوبراو بەردەوام خولیای خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانە داگیرکراوەکەی بووە، هەر بۆیە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی پەیوەست بووە بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەکوو ئەندامی نهێنیی حیزب درێژەی بە تێکۆشان و چالاکیی خۆی داوە.

ئەو ئەندامە تێکۆشەرە هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ئیسماعیل" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.