کاک "ئەحمەد بەهرامی" ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "هەولێر" کۆچی دوایی کرد و لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی ئەو شارە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی گەلاوێژ هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوونەناس کاک "ئەحمەد بەهرامی" بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی گەل و نیشتمان بوو.
کاک "ئەحمەد" کوڕی "شەفێع" ساڵی ۱۳٤٥ی هەتاوی لە گوندی "هۆیە"ی سەر بە شاری مەریوان لەدایک بووە.
ناوبراو ساڵی ۱۳۷٤ هاتووەتە ڕێزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز تا ساڵی ۱۳۷٨ بۆ ماوەی ٤ ساڵ پێشمەرگایەتی کردووە.
ناوبراو دواتر وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات درێژە بە خەبات و تێکۆشانی دەدات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.