کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانەی تەنگیسەر کتێبخانەی خەڵکە

10:15 - 1 خەزەڵوەر 2720

پارێزگاری ڕێژیم لە سنە کتێبخانەی گشتیی تەنگیسەری کردەوە و ڕێژیم لە هەواڵەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە ئەو کتێبخانەیە بە بڕی ٣٣٠ ملیۆن تمەن و لەلایەن دەوڵەتەوە کراوەتەوە.

ئەو کتێبخانەیە زیاتر لە ١٠ ساڵە و بە کۆکردنەوەی یارمەتیی خەڵک و بەتایبەت منداڵ و قەناددەکانی تەنگیسەر کراوەتەوە و زۆربەی هەرە زۆری کتێبەکانی لەلایەن خەڵکەوە دابین کراوە.

ئەو کتێبخانەیه لەلایەن خەڵکەوە بە کتێبخانەی دوکتور قاسملوو ناودێر کراوە.

دانیشتووانی گوندی تەنگیسەر باس لەوە دەکەن، ڕێژیم هەر کتێبێک کە باس لە ڕۆشەنگەری و سیاسەت بکات کۆیان دەکاتەوە.

پارێزگاری ڕێژیم لەگەڵ هاوکارەکانی چەندین کتێبی جۆراجۆری وەک "ئاشپەزیـ"ـیان بۆ ئەو کتێبخانەیە ناردووە.

لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە تەنگیسەر خاوەنی کتێبخانەی خۆی بووە.