کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانەی "مریەم میرزاخانی" لە گەڕەکی "کانی ئاشقانـ"ـی سەقز کرایەوە

17:56 - 2 سەرماوەز 2721

کتێبخانەی "مریەم میرزاخانی" بە هاوکاریی ئەنجوومەنی کولتووریی "هیوای زانست" و بنەماڵەی ئەندازیار "محەممەدباقر غەنیزادە" لە گەڕەکی "کانی ئاشقانـ"ـی سەقز کرایەوە.

بە دوای هەوڵ و بەدواداچوونی ئەنجومەنی کولتووریی "هیوای زانست" لە پارکی گەڕەکی "کانی ئاشقانـ"ـی سەقز، کتێبخانەیەک دروست کرا.

گەڕەکی "کانی ئاشقان" گەڕەکێکی پەراوێزیخراوی سەقزە که حەشیمەتێکی زۆری هەیە و لە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشە.

بە پاڵپشتیی بنەماڵەی ئەندازیار "غەنیزاده" و ئەندامانی ئەنجوومەنی "هیوای زانست"، دروستکردنی ئەو کتێبخانەیە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستی پێ کرد و لە ئێستادا کارەکانی تەواو بووە.

دروستکردنی ئەو کتێبخانەیە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن تمەن تێچووی هەڵگرتووە کە ٣٠٠ ملیۆن تمەتی لەلایەن بنەمەڵەی "غەنیزادە" و ئەوی دیکەشی لەلایەن ئەنجوومەنی "هیوای زانستـ"ـەوە دابین کراوە.