کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠٠ کتێبی فێربوونی نووسینی کوردی لە بۆکان بڵاو کرایەوە

10:38 - 27 رەزبەر 2721

لەلایەن ڕێکخراوی کولتووری و هونەریی مامۆستا "زیرەک" لە بۆکان، ٥٠٠ کتێبی فێربوونی نووسینی کوردی بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر لەلایەن ڕێکخراوی کولتووری و هونەریی مامۆستا "زیرەک"، ٥٠٠ دانە کتیبی فێربوونی نووسینی کوردی لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا "سوێسنە حەسەن زادە" لە شاری بۆکان لەسەر پردی "کۆسە، سەیرانگای کێوەڕەش و جادەی کۆسە" بەخۆڕایی و بە شێوەی خۆبەخشانە لەلایەن پاریزەرانی زمانی کوردی لەنێو خەڵکدا بڵاو کرایەوە.

ئەم هەوڵە لەلایەن کوڕان، کچان و گەنجانی ئەم شارە پێشوازییەکی باشی لێ کرا.