کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "کوردستان و کۆماری ئیسلامی" چاپ و بڵاو کراویەوە

18:51 - 1 خەرمانان 2720

کتێبی "کوردستان و کۆماری ئیسلامی" بەرهەمی شەهید سەید "سەلام عەزیزی" ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لە سەردەمی ژیانی شەهید سەلام بە دەستی ناوبراو نووسراوە و ٣٠ ساڵ پاش نووسرانی بڵاو دەبێتەوە.

نووسەر لەم کتێبەدا، کێشەی نێوان بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و عێراق باس دەکات.

ئەم کتێبە لە "ستۆکهۆڵم" پێتەختی وڵاتی سوئید چاپ و پێشکەش بە هەموو ئەویندارانی ئازادی و سەربەستیی کوردستان کراوە.

هەروەها بەشێک لە کتێبێکی ناتەواوی نووسەر، سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ و خەباتی کورد، وەک فەسڵێکی جیاواز لە کۆتایی ئەم کتێبەدا چاپ کراوە.

شەهید سەلام عەزیزی هەروەها کتێبێکی لە ژێر ناوی "سەفەری بێگەڕانەوە" نووسیوە کە داستانی کارەساتی میکۆنووس، چۆنیەتی ڕوودانی ئەو جینایەتە، لایەنە شاراوەکانی ئەو تێرۆرە هەتا کۆتایی هاتنی دادگای میکۆنووسی لەخۆوە گرتووە.

شەهید سەید سەلام ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٧٨ی هەتاوی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا، ماڵاوایی یەکجاریی لە نیشتمان و هاوسەنگەرانی کرد و چووە ڕیزی کاروانی هەرگیز نەمرانی  شەهیدانی سەربەرزی نیشتمانەوە.