کوردستان میدیا: کتێبی "کەشکۆڵی کەڵاتەرزان'' کە بەرهەمی شاعیرانی کۆنی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە دەناسێنیت، چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەشی یەکەمی کتێبی ''کەشکۆڵی کەڵاتەرزان'' لەسەر هەوڵ و ماندووبوونی ''ئیرەج مورادی باقلاوا''، لەلایەن چاپەمەنیی زانکۆی سۆرانەوە چاپ کرا.
ئەم کتێبە بەرهەمی شاعیرانی کۆنی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، لە سەرەتای سەدەی ۹ هەتا سەرەتای سەدەی ۱۲ی کۆچی دەناسێنیت.
لە کتێبی "شاعیرانی کۆنی کەڵاتەرزانـ"ـدا، کەسانی وەک "شێخ شەمسەدین دەرەهەردی"، "شێخ حەسەن خەڵوەتی پیرخزرانی"، "شێخ حەسەن مەردۆخی دەرەهەردی"، "شێخ "شەهابەدینی کاکۆزەکریایی" و "عەبدی کەڵاتەرزانی" ناسێندراون.
هەروەها لەم کتێبەدا باس لە مێژووی بنەماڵەی "پیرخزری"، "شێخ زەکریایی" و "مەردۆخی کوردستانی" کراوە.