کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبێک لەسەر دوکتور قاسملوو لە فەرانسە بڵاو کرایەوە

10:39 - 17 رەشەمه 2720

ئەنستیتۆی کورد لە فەرانسە بەرهەمی گفتوگۆی سێمینارێک کە بۆ ڕێزگرتن لە دوکتور قاسملوو بەڕێوە چووبوو، لە کتێکبێکدا بڵاو کردەوە.

ئەو کتێبە لە ٢٣٠ لاپەڕەدا بە زمانی فەرانسەوی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ساڵی ڕابردوو لە هۆڵی "میدیسی" یەکێک لە هۆڵەکانی مەجلیسی سێنای فەرانسە، سێمینارێک بەبۆنەی ڕێزگرتن لە ڕێبەری مەزن و ناوداری کورد دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەسپێشخەریی ئەنستیتۆی کورد بەڕێوە چوو.

لەو سێمینارەدا چەندین کەسایەتیی کورد، ئێرانی و بیانی قسەیان کرد. هەروەها باس لە ڕۆڵ و کاریگەریی دوکتور قاسملوو لە شۆڕشی کورد و لێهاتوویی ئەو ڕێبەرە بلیمەتە لە سیاسەتدا کرا.