![](/weney-mallperr/10761.jpg)
کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان، مۆرە و دەستوپێوەندییەکانی سەربە رێژیم بە هاوکاریی ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەکان، دەستیان داوەتە چالاکی و کردەوەی جیاواز.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە گوندەکانی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، دەستوپێوەندییەکانی سەربە سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی کەسانی هەلپەرستی سەربە رێژیم، پوستێر و وێنەی خامنەیی بڵاو دەکەنەوە.
لەو کردەوەدا، وێنە و پوستێری خامنەی لە دار و دیوارەکانی ئەو ناوچەیە هەڵواسراوە و دەوترێت بەشێک لەو وێنە و پوستێرانە لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە ئاگریان تێبەر دراوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، لە چەند شاری کوردستان، رێژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی خۆی و سەرکوتکردنی ناڕازاییان، هێزە چەکدارە خۆجێییەکانی ئەرکدار کردبوو کەلە شوێنە نیزامییەکاندا حوزووریان هەبێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە رووداوەکانی مەهاباد لە کوردستانی رۆژهەڵات و راگەیاندنی مانگرتنی سەرانسەری لە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، رێژیمی ئێران بڕیاری ئامادەباشیی بە هەموو هێزە نیزامییەکانی خۆی دەرکردبوو.
دوای ناڕەزایەتی لە شاری مەهاباد لەهەمبەر مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی کارمەندی هۆتێل تارای ئەو شارە و پشتیوانیی هاووڵاتییانی شارەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها بەشەکانی دیکەی کوردستانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا لە ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد، فەزای شارەکانی کوردستانی ئێران میلیتاریزە و تەواو ئەمنییەتی کراوە.