کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کرێملین" دووکانی "زەریفـ"ـی داخست

13:26 - 2 گەلاوێژ 2720

کاربەدەستانی ڕووسیە ڕێگەیان نەدا وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بڕواته کۆشکی "کرێملین" و تەنیا بە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ "ڤلادیمیر پووتین" قسەی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ "ڤلادیمێر پووتین" و "سێرگی لاوڕۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیە بۆ ڕووسیە سەفەری کرد بەڵام ڕێگەی پێنەدرا بچێتە کۆشکی "کرێملین".

"زەریف" کە تەنیا لە ڕووسیەدا بە پەیوەندیی تەلەفوونی توانیویەتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا بدوێت لە ئێرانیشدا دەیتوانی ئەو کارە بکات.

وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لەو سەفەرەدا پەیامی "ڕووحانی" کە پێداگری لەسەر درێژکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ٢٠ ساڵه لەگەڵ ئەو وڵاتە و کڕینی ئیمکاناتی نیزامی بووە، پێ بووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵدایە بە واژۆکردنی گرێبەستی یەک لایەنە لەگەڵ "ڕووسیە" و "چین" و بە فرۆشتنی خاکی ئێران بەو دوو وڵاتە بە هەر نرخێک بێت دەسەڵاتی داگیرکەریی و زوڵم و زۆری خۆی درێژ بکاتەوە.