کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی هپکۆ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

17:00 - 25 بانەمەڕ 2718

 
کوردستان میدیا: کرێکاران کارخانەی هپکۆ، دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی خۆیان، بە هەڵکردنی ئاڵای ڕەش بە نیشانەی ئازیەتباربوون بەڕێوە برد.

کرێکارانی کارخانەی هپکۆ لە شاری ئەراک، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر بارودۆخی نالەباری ژیان و هەروەها فرۆشتنی کارخانەکە بە کومپانیایەکی کەرتی تایبەت بە ناوی "هیدرو ئەتلەس" لە بەرانبەر بڕی ١١ میلیۆن تمەن، دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوە برد. 

لەم کۆبوونەوەیە، کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، بە هۆی پێبەندی نەبوونی بەرپرسانی ڕێژیم و خاوەنە نوێیەکانی کارخانەی هپکۆ بە وادەکانیان و دواکەوتنی مووچەی ئەو کرێکارانە، لە هەمبەر بینای کارخانەکە دەستی پێکرد، یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی ویستی خۆی بکوژێت، کە لە لایەن هاوکارانییەوە پێشی پێ گیرا.

ڕەوتی ناڕەزایەتیدەربڕینی کرێکاران لە ئێراندا هەمیشە لە ئارادا بووە، بەڵام پاش ئەوەی کە گەمارۆوە ئابوورییەکان لەسەر ئەو ڕێژیمە قورستر بووە، بە هۆی کاریگەریی ئەم گەمارۆوانە لەسەر ژیانی کرێکرانی ئێران ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوتر و قووڵتر لە جاران پەرەی سەندووە.