کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی ئێرانی هەژارترین کرێکارانی جیهانن

11:25 - 21 سەرماوەز 2721

"نادر مورادی" چالاکی کرێکاری سەبارەت بە بەڵێنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەهەمبەر کۆنتروڵکردنی هەڵاوسان وتوویەتی: "لە ئەگەری ئەوەیکە هەڵاوسان کۆنترۆڵ بکرێت و نرخەکانیش نەگۆڕ بمێننەوە دیسانیش مەودایەکی زۆر لەنێوان حەقدەستی کرێکاران و سەبەدی بژێویی ژیانی بنەماڵەکاندا هەیە".

"مورادی" وتوویەتی: "بە هەر شێوەیەک بەراوردی بکەین ئەو حەقدەستەی کە کرێکاران وەریدەگرن  لەژێر ٣٠ لەسەدە و داتاکان نیشان دەدەن کە لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٥٨ هەتا ١٤٠٠ی هەتاوی سەبەدی بژێویی ژیانی بنەماڵەکان چوار هەزار و ٢٠٠ بەرابەر و حەقدەستەکان تەنیا هەزار و ٧٩٥ بەرابەر زیادی کردووە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە توانای کڕینی حەقدەستبگیران ٥٨ لەسەد بەهۆی ئەوەیکە حەقدەستەکەیان لە ڕێژەی هەڵاوسان کەمترە کەمی کردووە".

ناوبراو زیادی کردووە: "لە ئێستادا حەقدەستی کرێکاران و مووچەبگیران کەمێک لە سەد دۆلار لە سەرووترە و حەقدەستی ئەو کرێکارانەش کە بە شێوەی کاتژمێری کار دەکەن ناگاتە دۆلارێک، بەو پێیە کرێکارانی ئێرانی هەژارترین کرێکارانی جیهانن".