کوردستان میدیا: محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، چالاکی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به‌هۆی خراپی بارودۆخی جه‌سته‌یی، بۆ بێهداریی زیندان راگوێزراوه.
ناوبراو له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بۆ جاری دووهه‌م مانی له خواردن گرتووه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کلمه سه‌رله به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه به هۆی خراپیی بارودۆخی جه‌سته‌ی و دابه‌زینی زه‌ختی خوێن بۆ بێهداریی زیندانی ئه‌وین راگوێزراوه.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند به هۆی نه‌خۆشیی پرۆستات، ئازار ده‌کێشێت و پزیشکی یاسایی سزای زیندانی بۆ قه‌ده‌غه کردووه، به‌ڵام فرمانی پزیشک بۆ چاره‌سه‌ریی نابراو له‌لایه‌ن زیندان و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه ره‌چاو نه‌کراوه.
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر و له لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی دامه‌زران و به‌ڕێوه‌به‌ریی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له رێگه‌ی پێوه‌ندی و هاتوچۆ له‌گه‌ڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کووفی عه‌نان سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان به یه‌ک ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپا که کۆی گشتیی ئه‌و ١١ ساڵ زیندانه، له لقی ٥٦ دادگای پێداچونه‌وه‌ی پارێزگای تاران، بۆ ١٠ ساڵ که‌م کرایه‌وه.
به‌پێی وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی که‌بوودوه‌ند، ناوبراو هه‌تا پێش ده‌سبه‌سه‌ر کران هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌کی نه‌بووه به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی دژواری ژووری تاکه‌که‌سیی زیندان، تووشی نه‌خۆشیی سییه‌کان، گورچیله و نه‌خۆشیی پێستی بووه و ته‌نانه‌ت جارێکیش جه‌ڵته لێی داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران