کوردستان میدیا: کۆشکی سپیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە دوایین بڕیاری خۆیدا لەبارەی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ئامریکا کوردەکان لەو بەشە دەپارێزێت.
دانڵد ترامپ، سەرۆکی ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕایگەیاند ئەگەر هێزەکانی ئامریکا لە سووریەش بکشێنەوە، ویلاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کوردەکانی سووریه دەپارێزێت.
ترامپ هەروەها باسی لەوە کردووە، کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن و پێمان وتوون نەوتیان پێ نەفرۆشن، چونکە ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین.
كۆتایی ساڵى ٢٠١٨ی زایینی ئامریکا بڕیاری كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى خۆی له سووریەی ڕاگه‌یاند.
دوابه‌دواى ئه‌و بڕیاره، مه‌ترسى هێرشی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان و داگیركردنى شاره‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵات، هاوشێوه‌ى شارى عه‌فرین، دروست بوو.
لەو پێوەندییەدا، سه‌رکۆماری فه‌رانسه، "ئێمانوئێڵ ماكڕۆن"، داواى له "ڤێلاديمێر پوتین" كردووە، "پارێزگارى له هێزه كوردييه‌كان بكرێت، كه به‌شدارييان له شه‌ڕى دژ به گرووپه جيهادييه‌كان له سووریەدا كردووه".
هەواڵدەریی "ڕۆيتێرز" له‌بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە بڵاوی کردووەتەوە کە: بڕياره‌كه‌ى ئا‌مريكا بووەتە هۆى توڕه‌بوونى "هێزه‌كانى سوورياى دێموكرات – هه‌سه‌ده"، كه شه‌ڕڤانه كورده‌كان كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزه‌ن و وه‌ک هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كیی ئا‌مريكا له شه‌ڕ دژ به ڕێكخراوى "داعش" له‌سه‌ر خاكى سووريه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی له سووریه و پشتكردنه كورد له سووريه كاردانه‌وه‌ى جياجياى لە ناوخۆى ئامريكاشدا لێكهوتهوه و بووه هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ک له گه‌وره به‌رپرسانى دەوڵەتی ترامپ.