
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەوڵی بەردەوامی خۆیاندا بۆ بەرزڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان هەروا بەردەوامن و بە شێوازی جۆراجۆر پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن و بە داگیرکەرانی کوردستان دەسەلمێن کە کوردستان پشتیوانی پێشمەرگەیە و پێشمەرگەش تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەل و نیشتمان دەست لە خەبات هەڵناگرێت.
ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان ماندوونەناسانە و بوێرانە لە چەندین شوێنی ئەو شارە و ناوچەکانی بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز نرخاندووە کە خۆشحاڵیی خەڵک بە تایبەت قوتابییان و خوێندکاران و مامۆستایانی بەدواوە بووە.
ئەو شوێنانەی کە لە بۆکان چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بەریتین لە: ''زانکۆکانی ئازاد، پەیامی نوور و عیلمی کاربۆردیی بۆکان، زۆربەی قوتابخانەکانی شار، موجتەمعی ئیداراتی دەوڵەتی، موجتەمعی فەرهەنگی، شەقام و کۆڵانەکانی میراوای بۆکان، گەڕەکی سونا و ئابشار و عەلی ئاباد، کۆڵان بە کۆڵانی پۆمپی گازی سی ئێن جیی ئیسماعیلی، مزگەوتی خولەفای ڕاشەدین و تەواوی کۆڵانەکانی، گەڕەک بە گەڕەکی ئاشی سالمی یان ئازادی، کۆڵانەکانی فرۆشگای حاجی حەسەن لە پشت ئاشی سالمی، ترمیناڵی گەورەی بۆکان، گەڕەکەکانی جادەی میاندواو، بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدان، گەڕەکی مجبورئاوا، شارەکی نساجی، بیناکانی سپا و ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی، بلواری دوکتور قاسملوو، گەڕەکی قولە و کوی محەممەدی و فەرهەنگییان، کولتەپە، بلواری ساحلی بۆ میراوا، شەقامی مزگەوتی نوور، بێهداشتی کولتەپە، شارەکی فەرهەنگیان و سەرجەم مزگەوت و قوتابخانەکان، شەقامی ڕووبار، سەر ڕێگای بۆکان – سەقز، جادەی حەسار و عەشار و قوتابخانەکانی سیمین، ڕازی، باکری و تەربیەت".
هەروەها ئەندامانی حیزب لە گوندەکانی بۆکان ناوچەی میرقاز و جادەی بورهان لە گوندەکانی ''گلێنان، قادرئاوای ئوغەن، باغچە، سەرباغچە، پاشبلاغ، تەرەغە، سەیدئاوا، دارەگردەڵە، عەیزکەند، سێوەدین سەرێ، سێوەدینی خوارێ، قەرکەند، دونگوز، ئاختەتەر" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بە تراکتی حیزبی و نوقڵ و شیرینی ماڵ بە ماڵ سەردانی خەڵکیان کردووە کە لەگەڵ پێشوازیی خەڵک ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
هاوکات تیمێکی دیکە لە پێشمەرگەکانی شار، لە شاری قەرەموسالوی سەر بە بۆکان و گوندەکانی ئەو شارە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە کە بریتین لە ''شەقامەکانی قەرەموسالی، سەرا و ڕەحیم خان، گوێگتەپە، قازانلوو، ئوزن قشلاق، حاجی ئاباد، بی بی کەندی، داشکستان، کانی کۆزەڵە، قورمیش، کولتەپە، کانی سیران، ئەرمنی بڵاغی''.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە ئاواییەکانی ناوچەی چۆمی مەجید خان بەپیر ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چالاکیی ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەڕێوە برد و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێرە تایبەتەکان بە ٢٦ی سەرماوەز، کۆڵان و شەقامی گوندەکانیان ڕازاندەوە.
لە پیرانشاری سەربەرز ڕۆڵە بە جەرگەکانی دێموکرات بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕێکەوتی ۲٤ی سەرماوەز ئاڵایەکی گەورەی پیرۆزی کوردستانیان بە درێژایی ۱۰ میتر و پانایی ۳ میتر لە باڵاشاری شاری پیرانشار هەڵ کردووە، جێگای ئاماژەیە کە هەڵکردن و شەکاوەبوونی ئەم ئاڵا گەورەیە بوو بە جێگایی سەرنج و خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو شارە. هەروەها لە گوندەکانی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
هەروەها لە شاری شنۆ لە گوندەکانی "میراوێ، چەپراوێ، دێشمس، ڕێگای ئاسناوێ و ڕێگای نەڵۆس و مزگهوتی کانی سۆرک و سەر ڕێگای شیخ محەممەد هەنگلان'' چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو، ئەندامانی حیزب بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە و نووسینی دروشمی تایبەت، ئەو ڕۆژیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی گەلەکمان و بە تایبەت لەگەڵ نوێترێن شەهیدی حێزب شەهید "ئاکام دریایی" پەیمانی وەفادارییان نوێ کەردەوە و بەڵێنییان دا تا سەرکەوتن دەست لە خەبات هەڵناگرن.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری بانە لە شوێنەکانی وەک ''هەمزاوا، ساڵحاوا، جادە سلێمانی، شەهرەک بەهاران، بلواری کوردستان، بنیڕەزان، ئەحمداوا، گەڕەکی گوڵستان، بووستان، خیابان سپیدە'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەردەشت بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازییان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد.
هەر بەو بۆنەوە لە ناوچەی شاماتی مەهاباد تێکۆشەرانی دێموکرات لە ئاواییەکانی بەفرەوان، قوڵەسەن و قسقەڵا بەپیر ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چوون و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هەر بەو بۆنەوە لە کرماشان تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هەروەها ئەندامانی دلسۆز و تیکۆشەری دێموکرات لە شاری ورمێ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە شوێنەکانی وەک ''جادهی میراباد تەرزلو، فەلەکەی شەهرەکی وەلیعەسر، شەهرەکی دانیشگا، شەقمی سەفا نزیک به ئابیاری، قەراغاج، جادهی میراباد قشلاق، شەهرەکی ویلا شەهر، پارکی وەلیعەسر و شەهرەکی سپا پشت درمانگا'' ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند.