کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ڕێز لە شەهیدان دەگرێت

12:50 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی شەهیدان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شاری سنە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانە کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: قەرەیان، شەقامی پێش زانکۆی کوردستان، شەهرەکی ساحلی، بەهاران "١٧/١" و جاددەی سنە ـ کرماشان.

هەروەها لە شاری بۆکان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە دروشمی تایبەت به ١٠ی خاکەلێوە و هەروەها بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

لە شاری شنۆ، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە گەڕەکی ئەمیرئاوای شاری شنۆ و هەروەها گوندی حەسەن‌نووران بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت.