کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بە پێشمەرگەوە ئاوەدانە

10:54 - 24 سەرماوەز 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەردەشت لە "زینوێ گۆران" ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشێک لە لاوانی تەنگیسەر وێڕای هەڵکردنی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان بە پانتایی ٤ میتر لە ٣ میتر لە شاخی "پیرەژن" کە زاڵە بەسەر ئەو گوندەدا، پەیامێکیان بڵاو کردەوە. ئەو ئاڵایە لەلایەن جاشەکانەوە هێنراوەتە خوارەوە.

كۆمه‌ڵێک له‌ پێشمەرگە سپی پۆشه‌كانی‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموكرات به‌بۆنه‌ی‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

لە سەقز ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن و ڕۆژی پێشمەرگە بەرز ڕادەگرن.

لە سنه لە "نایسەر" لە بەرزاییەکانی "کوچکە ڕەش" چالاکیی تەبلیغی کراوە.

ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دیمۆکرات بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەنێو شاری سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد، ئەو چالاکیانە بریتین لەم شوێنانە: "گەڕەکی حاجیاوای ژووروو، حاجیاوای خواروو و پاڕکی زەفەریەی ئاویەر".

ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێمۆکرات لە دێولان بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: "ئاواییەکانی قەڵا پۆڵای لەیلاخ، حەقە، عەلی ئاوای لووچ، دلک، چەشمە مەنتەش، جادەی دێولان ـ بیجاڕ، جادەی دێولان ـ سنە و هەروەها لە ناوشاری سرێش ئاوا".

لە بۆڕیەر سەر بە مەریوان بۆ جارێکی دیکە چالاکیی تەبلیغی کراوە.

لە شاری شنۆ لە گەڕەکەکانی ڕەحیم ئاباد و ڕەحیمزادە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکی کراوە.

لە درێژەی کار و چالاکییەکان لە نەغەدە  لە گوندی وەزەنێ و جادی نەغەدە ـ پیرانشار چالاکیی تەبلیغی کراوە.

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە: "ئاغەڵیان، سریلاوا، پیرۆلیی باغی، قاڕنجە گەورە، قاڕنجەی چووکە، ڕێگای قاڕنجە بۆ پیرۆلی باغی، حاجیلەک، نێو گوندی قاڕنجەی گەورە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان" چالاکی کراوە، هەروەها تراکت و پوستێر بەسەر جووتیارانی ئەو ناوچەیەدا بڵاو کراونەتەوە.

لە ئابادان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پارکی "ئەنفال، مەحلەی کوشتارگاە و مەحەلەی سراو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.