کوردستان میدیا

پێنجشەممه 26ی خاکەلێوه 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکاتەوە

19:00 - 9 خاکەلێوه 2721

لە ئیڵام قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە شاری دڕەشار لە چیای کەوێڕسەرەوەی جانگیرئاباد، مەلەکشای، و ناوتەنگ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە بۆکان لاوانی شۆڕشگێڕ بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەنێو شاری بۆکان، جادەی بورهان، میراوای بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و هەروەها سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە.

لە شنۆ لە گوندەکانی "بێمزوورتێ، خورشت و کانی سۆرک" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

پۆلێک له ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له گوندی نییەر بەبۆنەی ١٠ خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و هەروەها پەیامێکیان بەم بۆنەوە بڵاو کردووەتەوە.

لە "دزەی مەرگەوەڕ" لاوانی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەو.

لە پیرانشار بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە: "شەقامی ئەندیشە، فەرهەنگیان، سێڕای فەرهەنگ، کەمەربەندیی ئیمام جومعە، قوتابخانەی مامۆستا هەژار و گوندەکانی خراپه، کەڵەکین و بندڕێ، خڕی برداشان، و کندەقوڵان" چالاکییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی دێموکرات لە "بازڕگه" پاێگای "تۆزاوێ" چالاکییان بەڕێوە بردووە و سەردانی گڵکۆی شەهید "حەسەن ئیبراهیمی و محەممەدئەمین کەیهانی زادە"یان کردووە.

لە مەریوان لە گوندی "سەردۆش" و لە سنە لە گوندی "شیان" چالاکیی بەڕێوە چووە.

لە "سەردەشت" چالاکیی تەبلیغی لە "میراوێ" لە شوێنەکانی: "شیوە مێرێ، ڕێگای چەکۆ و سێپەکان ،خدراوی، ڕێگای بێلۆکێ، وروودیی میراوێ، شیرکەتی گازی میراوێ، شەقامی ئیمام ،کۆڵانی دەرمانگا، شەقامی ئاڵوەتان و قەبرەستانی میراوێ" بەڕێوە چووە.