تێکۆشەرانی گیان لەسەر دەست لە شار، گوند، ناوچە و پێدەشتی کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە سەقز ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی "وزمەڵە"ی سەقز بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت لە گەڕەک، کۆڵانەکان و نێو ماڵەکان و هەروەها نووسینی درووشم لەسەر دیوارەکان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووه بریتین لە: "گەڕەکەکانی حەماڵاوای ژووروو و حەماڵاوای خواروو، مزگەوتی ئەمین، سەر چەم ، لای مزگەوتی حاجی ئەرجومەند، شارۆچکەی کوردستان، شارۆچکەی زاگرۆس، تازاوا، شەقامی ڕوودەکی، بلواری ئیمام شافێعی، پشت ئیدارەی ڕا، لای شیرکەتی تەعاونی و حەمامی حاجی مێهری و بلواری حافز و یازیبڵاخیی سقز".
لە "کامیاران" ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدان لە سەر گڵکۆی شەهیدی فەرماندە "سالار ئیبراهیمی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە سنەی خوێناوی ڕۆڵەکانی پێشەوا بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە گەڕەکانی "مێعراج، سەفەری، بەهاران، شارەکی ئاویەر، زاگرۆس، ساڵیان، ژاوەرۆی سنە، شەقامی وەکیل، چوارباخ، بلواری کوردستان، حەسەن ئاوا، سێڕای ئەدەب، ڕۆژنامەی ئیتلاعات، مەیدانی ئازادی و حاجیاوای سنە" چالاکیی کراوە.
لە مەهاباد دلێرانەوە لە شاروێران سەردانی گڵکۆی شەهیدان کراوە. لە گوندەکانی قزڵقۆپی و بەفرەوان چالاکیی کراوە. لە خوڕخورە لە گۆڕستانی شەبەک سەردانی گڵکۆی شەهیدان کراوە و لە گۆڕستانی دۆستاڵی سەردانی گڵکۆی شەهیدان "عەبدوڵڵا مەحموودی و فارووق فەرهادی کراوە.
لە "نییەر" کچان و کوڕانی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان نوێ کردووەتەوە و بەڵێنیی سەرکەوتن یا نەمانیان داوە.
لە "کرماشان" ڕێبورانی ڕێگای شەهیدان بە چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
لە "پیرانشار" قارەمانی دێموکرات لە گوندەکانی گەزگەسک، کارخانەی قەند، قوباد بەگیان، قەبری حوسێن، کانی ئەشکەوت، گرڕەحمەت، بێکۆس، گرباساک، ئاوخواردە، کەوپەڕ، تەرکەشی شێخی و تەرکەش، شەختان، باستام بەگ، مام هەیبە و دەشتی گەنمان، قەڵاتی مەنگووڕان، شارۆچکەی پەسوێ، نێو شاری پیرانشار، مزگەوتی مام خەلیل، حەزرەتی عومەر و هیجرەت، نەخۆشخانە، شەقامی پیران، قوتابخانەی شورا، پاڕکی ئیتسقلال، شەشومی بەهمەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە بۆکانی سەردارانەوە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدان لە پاڕکی نساجی، مەجبووراوا، باسکۆڵ و کوشتارگا، پردی میراوا، گاراجی سیفاڵی، کۆڵانەکانی بۆکان، شەقامی قەڵای سەردار، بەرامبەر پایگای سپا و شەقامی ئامووزش و پەروەرش چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووه. هەر لە بۆکان سەردانی گڵکۆی سەروان ئەفشین کراوە.
ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران له شاری شنۆ بهبۆنهی ١٠ی خاكهلێوه ڕۆژی شههیدانی كوردستان چالاكیی تهبلیغییان بهڕێوه برد، ئهو چالاكییه له ڕێگای پاڕکی قەڵاتۆک و گوندی گەڵاز بهڕێوه چووه.
لە "سەردەشت" ژنان و کچانی شۆڕشگێڕ پێشەنگی شۆڕشن و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "نەغەدە" پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کرایەوە.
لە گوندی "هەجیج" ڕێبورانی ڕێگای شەهیدان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.