کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە، لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان، لە شوێنەکانی وەک: "میرئاوا، بلواری کوردستان، شارەکی سامان، پارکی ساحیلی، فەلەکەی مادەر، شەقامی ئینقلاب، شەقامی میرئاوا و جاددەی میاندواو وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شاری پیرانشار لە شەقامی ساحیلی کۆنەخان، شەقامی پیرانی مەنگۆڕ، هەواشناسی، کەمەربەندیی ئیمام جومعه و کۆڵانەکانی فەلەکەی کەشاوەرز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.