کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ناوچەی "لەیلاخـ"ـی دڵسۆز و "دێولان"، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئەو شۆێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتییە لە: "شاری دێولان، گەڕەکەکانی شافعی، جەهادگەران، زاگرۆس، گەناوا، دەوروبەری ئامووزش و پەروەرش و هێزی ئینتزامیی ڕێژیم، گەڕەکی بە ناو شوهەدا، سخاوەتی ١ و ٢ و ٣، بلواری شافعی، بلواری جاشەکان، گوندی بەکراوا، گردمیران گەورە و بچووک، نەبی ئاوا، لالە، عەلیاوای مشیر و تربەڕێز".
لە شارەدێی "نـــێـ"ـی قارەمان، بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چالاکی بەڕێوە چووە.
لە بەرزایی چیای "میراجی"، زاڵ بەسەر گوندەکانی ناوچەی بەری بەگزادەی شاری مریوان، ئاڵای کوردستان هەڵ کراوە.
هەروەها تراکت و دروشمی تایبەت لەو شارەدا بڵاو کراوەتەوە.
لە شاری سنەی خوێناوی، شەقامی سیرووس و شەقامی ۱۱ میتریی سنە و بازاڕی کاروان، تراکت و پۆستێری تایبەت بڵاو کراوەتەوە.
لە شنۆ لە دهور و پشتی چوارڕای کارگهر، حهمامی ئهمینی، مامتهمر، دهوروبهری پارکی شهرف، تراکت و پۆستێری تایبەت بڵاو کراوەتەوە.
لە شارۆچکەی پەسوێ لە گوندی کێلەسیپان، جادەی خورینج، جادەی گردەبن، جادەی کانی مەلا و گوندی گەرگوول، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لە مەهاباد لە شوێنەکانی، پشت تەپ، دەبیرستانی کوڕانەی حاجی عەبدوڵڵای ڕۆستەم زادە، هونەرستانی کچانەی ڕازی، نەخۆشخانەی خومەینی، شیرکەتی بۆتان گاز و ساردخانە، چالاکی بەڕێوە چوو و هەروەها ئاڵای کوردستان لەسەر پردی شەهرەکی کارمەندان هەڵ کراوە.
لە چەندین شوێنی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاروێران، چالاکیی تەبلیغی کراوە.
لە شاری بۆکان لە کەرێزەی مەحموودئاوا چالاکی بەڕێوە چووە.
لە گوندی "ئەوێهەنگ"، شۆڕەسوارانی دێموکرات، تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشـمەرگەیان بڵاو کردووەتەوە.