کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی یادی ٣٠ ساڵەی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات و هەروەها ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڤییەن کە بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر مێزی وتوویژدا شەهید کران، بە شێوەی جۆراجۆر، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری نەغەدە، لە گوندی ''خەلیفلیان و مەمەلیان" و هەروەها "سێڕێیانی محەممەدیار"، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردەوە.
هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە چیاکانی گوندی "مەمەلیان و چەقەڵ مستەفا"، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.