کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردەکان باوەڕیان به شوناسی ئێرانی‌بوون نییە

19:08 - 27 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەپێی لێکۆڵێنەوەیەک کە لە زانکۆیەکی وڵاتی ئوسترالیا کراوە، دەرکەوتووە کە نەتەوەی کورد لە ئێران هیچ باوەڕێکیان به شوناسی ئێرانی‌بوونەوە نییە.

بەپێی لێکۆڵێنەوەیەک کە دامەزراوەی ئاڵفرد دایکین، زانکۆی دیکین و ویکتۆریا لە وڵاتی ئوسترالیا ئەنجامیان داوە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخستووە کە خەڵکی کوردستان لە ئێران هیچ گرینگییەک بە سیستەمی سیاسی نادەن و باوەڕیان پێی نییە و لای کوردەکان ئیعتباری نییە.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە، کورد باوەڕ و متمانەی بە دەوڵەتی ناوەندی لە ئیراندا نییە و هیچ پێوەندییەکی عاتفیان لەگەڵ شوناسی ئیرانی نییە و بۆشیان گرینگ نییە.

لەو لێکۆڵێنەوەیەدا هاتووە کە شوناسی کوردبوون لای خەڵکی کورد لە ئێرانی بوون گرینگترە و ئەوەش چالشێکی جیددی بۆ ئێران و ڕێژیمی دەسەڵاتدارە.

هەروەها لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دەسەڵاتی ناوەندی، وەک هەڕەشەیەکی ئەمنییەتی بۆ سەر کوردستان دەزانن.