کوردستان میدیا: هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران شه‌وی رابردوو، دوو کۆڵبه‌ری کوردیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژ و دەست لەجێ گیانیان له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردپا، رێکه‌وتی ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتیی کورد به‌ناوه‌کانی جبره‌ییل و میکاییل محه‌ممه‌د پوور، کوڕی عه‌باس که‌له ناوچه‌ی سنووریی شاری خۆی سه‌رقاڵی کۆڵبه‌ری بوون، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێ کرا و ده‌ست له جێ گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌م دوو برایه خه‌ڵکی گوندی هه‌سته جووکی سه‌ربه ناحیه‌ی قوتوری شارستان خۆین، که ته‌رمه‌که‌یان پاش کوشتن بۆ پزیشکی یاسایی شاری ورمێ راگوێزراوه.
دیاردەی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە رۆژانە بەبەردەوامی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە تەقەیان لێدەکرێ.
تەقەی ئەو هێزانە گیان لەدەست دان و بریندار بوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.