کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی وەرزێڕێکی کورد لە کامیاران

20:24 - 6 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی ئاساوڵەی سەربە شارستانی کامیاران لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە، رێکەوتی ٣ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی ئاساوڵەی سەر بە شارستانی کامیاران لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە کە لە کەوێڵی باخەکەی خۆیاندا کوژراوە، ئیبراهیم مەجیدئابادی راگەیندراوە.

راپۆرتی گەیشتوو لە گوندی ئاساوڵەوە باس لەوە دەکات کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی قووڵی برینەکانی لەبەرچاوی منداڵ و هاوسەرەکەی گیانی لەدەست داوە.

تاکوو ئێستا هۆکاری کوژران و هەروەها شوناسی بکوژانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا روون نەبووەتەوە.