کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوەیت بۆ ناردنەوەی باڵویزی خۆی مەرجی هەیە

09:07 - 2 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: محەممەد ئێرانی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوین و باکووری ئافریقای وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێران، وەکوو باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران له کوەیت دیاری کرا و بڕیارە وەکوو جێگری عەلیڕەزا عنایەتی درێژه به کارەکانی بدات.

محەممەد ئێرانی پێشتر باڵوێزی رێژیمی ئێران له ئۆردۆن و لوبناندا بوو.

ڕۆژنامەی کوەیتیی "القبس" لە ڕاپۆرتێکدا، باسی لەوە کردووه که ئەگەرچی لە گەڵ باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران دژایەتی نییه، بەڵام بۆ ناردنی باڵوێزی خۆی بۆ تاران مەرجی هەیە.

به پێی ئەم ڕاپۆرته، سەباح ئەلخالد، وەزیری دەرەوەی کوەیت و خالد جارئەلله جێگری ناوبراو، چەندین جار جەختیان لە سەر پێویستی گۆڕانی دیار و بەرچاو لە سیاسەتی ڕێژیمی ئێراندا ناوچەکەدا کردووە.

جێگری وەزیری کوەیت وتوویەتی: هەڵوێستی کوەیت سەبارەت به ڕێژیمی ئێران هەر وەکوو ڕابردوویە  هەتا ئەو کاتەی که ڕێژیمی ئێران ڕێبازی خۆی بگۆڕێ.

لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، پاش هێرشی هێزە لیباس شەخسییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران و ئاگر تێبەردانی ئەو شوێنه، کوەیتیش وەکوو عەرەبستان باڵوێزی خۆی لە ئێران بانگهێشت کردەوە.