وەزارەتی وەرزشی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەهۆی شێوازی جلوبەرگی کێبڕکێیەکان لە کێبڕکێیە جیهانییەکاندا ناتوانن لە ژیمناستیکی ژناندا بەشداری بکەن.
"مەهین فەرهادیزاد" جێگری گەشەی ژنانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ڕێژیمی ئێران پاش پەسندنەکردنی جلوبەرگی ژیمناستیککارانی ژن بۆ ڕۆیشتنە کێبڕکێیەکانی دەرەوەی وڵات وتوویەتی لە بوارەکانی وەک مەلە و ژیمناستیک بەهۆی جلوبەرگی "پێوەرمەند" لە جیهاندا کچانی ئێمە ناتوانن بەشدار بن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە کچانێکی قارەمانمان لەو بوارانەدا هەیە کە بە دانانی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئیسلامی و لەنێوخۆدا هەوڵ دەدەن بۆیان قەرەبوو بکەنەوە.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەپێی قسەی خودی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم کە وتوویەتی جلوبەرگی"پێوەرمەند"ی جیهانی، ئاوا ڕێگرییەک تەنیا لەنێوبردنی وزە و پەراوێزخستنی تواناکانی بەدواوەیە.
هاوکات ئاشکرایە کە بەرپرسانی پەیوەندیدار تەنیا وادە و بەڵێنی بە وەرزشوانان دەدەن و بەڵێنییەکانیان هیچ بە کردەوە ناکەن.