کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت

12:24 - 23 رێبەندان 2721

بڕیارە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی، لە دەرەوی وڵات کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت.

ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن "یوـ ئێن ـ پی ـ ئۆ" و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ـ ژنێڤ ڕێک خراوە.

ئەو کۆبوونەوەیە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ١٢ بۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ لە "ژنێڤ" لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت.

زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی کولتووری- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بەهۆی وتنەوەی زمانی کوردی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.