کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی پێشووی حیزب

13:39 - 14 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: پرسی یەکگرتنەوە‌ی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی پێشوودا تاوتوێ کرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەر دوو دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هاوڕێیانی پێشووی حیزب پێکهات.

ئەم کۆبوونەوە لە بنكەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

لەم كۆبوونەوەیەدا ئاوڕێک بەسەر باس ‌و بابەتەكانی پێوەندیدار بە پرۆسەی یەكگرتنەوە ‌و هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی ئاستەنگەكانی سەر رێگەی ئەم پرۆسەیە كرا‌.

لە ئاكامی ئەم کۆبوونەوەیەدا، كۆمەڵێک راسپاردە ‌و بڕیار درا کە لە دانیشتنەكانی داهاتوودا تاوتوێ بكرێن.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە دانیشتنی هەر دوو دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات و هاوڕێیانی پێشوودا، بەشدارانی كۆبوونەوەكە لەسەر درێژەدان بە دیالۆگ ‌و دانیشتنەكان جەختیان كردەوە.

ئاویەر.ت