بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بەڕێوە چوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ناوەندی هاوکاری بەڕێوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەلایەن بەرپرسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئامانج لە پێکهاتنی ئەو کۆبوونەوەیە دەستی پێکرد.
پاشان "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاری، تەوەری باسەکانی خستە بەر نەزەری بەشداربووان.
دوای تاوتوێکردنی هەر کام لەو بابەتانە، کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە دیاری کران و ناوەند ئەرکدار کرا بەپێی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە ئەرکەکانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت و ڕاپۆرتی کاریی خۆی بە کۆبوونەوەی ناوەند بدات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٤ی ئوتی ٢٠٢١ی زایینی