
لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین" چەندین خولی فێرکاریی بۆ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا بەڕێوە برد و بە سەرکەوتوویی کۆتاییان پێ هات.
ئەو خولانەی فێرکاری بریتی بوون لە: "زمانی کوردیی سۆرانی و هەورامی بۆ منداڵان، فەلسەفە بۆ منداڵانی تەمەن ژێر ٨ ساڵ و تەمەن ۹ تا ١۵ ساڵ و نیگارکێشی بۆ منداڵان".
لەو خولە فێرکارییانەدا مامۆستایانی ژن و پیاو وانەکانیان وتووەتەوە و دواتر تاقیکارییان لە فێرخوازان وەرگرتووە.
ئەو خولانە تایبەت بووە بە سێ مانگی هاوین و پۆلێک لە منداڵان لە بواری جیاوازدا پەروەردە کراون.
ناوەندی ڤەژین ناوەندێکی فەرھەنگی- ھونەرییە کە تایبەتی لەسەر فەرھەنگ و ھونەری فۆلکلۆری کوردی کار دەکات.
ئەم ڕێکخراوە خەڵکییە لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دامەزراوە و نووسینگە سەرەکییەکەی لە شاری مەریواندایە.