کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا بەردەوام قوربانی دەگرێت

12:31 - 27 خەزەڵوەر 2720

بڕیارە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و ئێران بخرێنە دابڕگەوە و هاتوچۆ بۆ پارێزگاکان قەدەغە بکرێت.

لە پارێزگای ئیلام ڕێژەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ئاماری نوێ تۆمار دەکات و کاربەدەستانی بەشی پزشکی ڕایانگەیاندووە، شارەکانی ئەو پارێزگایەش دەبێ بخرێنە دابڕگەوە.

لە پارێزگای کرماشان بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم لە ماوەی یەک شەو و ڕۆژدا زیاتر لە ١٥ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

هاووڵاتییان لە کرماشان باس لەوە دەکەن، ئەگەر گرانیش نەمانکوژێت کۆرۆنا دەمانکوژێت.

لەو پارێزگایە ڕێژیم ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە بەڵام ئەو ئامارە ڕاست نییە.

دۆخی پارێزگای ورمێ زۆر قەیرانییە. ٣ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوونە و دەیان کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.