کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا ٦٧ میلیارد تمەن زیانی بە بەشی گەشتیاریی کرماشان گەیاندووە

10:56 - 20 خەزەڵوەر 2721

"جەبار گەوهەری" بەرپرسی ئیدارەی گشتیی میراتی کولتووری پیشەی دەستی و گەشتیاریی ڕێژیم لە کرماشان وتوویەتی، لە کاتی گشتگیریی کۆرۆنا هەتا ئێستا بەشی گەشتیاریی ئەو شارە  ٦٧ میلیارد تمەن زیانی بەرکەوتووە.

بەهۆی کۆرۆنا و داخرانی شوێنە گشتییەکان هەتا ئێستا هەزار و ١٣٠ پیشە کە پەیوەندییان بە بەشی گەشتیاری لە کرماشان هەبووە، لەنێو چوونە.

"گەوهەری" وتوویەتی، بۆ بووژاندنەوەی بەشی گەشتیاریی کرماشان پێویستمان بە نۆزدە میلیارد تمەن پارە هەیە کە هەتا ئێستا تەنیا نۆ میلیارد تمەنمان پێ دراوە و پارەکەی دیکە لەلایەن بانکەوە ڕاگیراوە.

پارێزگای کرماشان نزیک بە چوار هەزار شوێنی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی هەیە و وەک یەکێک لە پارێزگا گرینگەکانی کوردستان و ئێران لە بواری گەشتیارییەوە دێتە ئەژمار.