کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا هەناسەکانی جوانڕۆ دەبڕێت

17:36 - 15 جۆزەردان 2720

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆرۆنا سنووری شار و گوندەکانی بڕیوە و ئاماری تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوەیە.

پارێزگاکانی کرماشان، سنه، ئیلام و ورمێ لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان و خەڵک لە شارەکان لە بۆسەی کۆرۆنادا دەژین.

ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جوانڕۆ بەردەوام بەرز دەبێتەوە.

تووشبوونی هاووڵاتییان بە کۆرۆنا هەتا ئاستێکە کە مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر خەڵک، بەڵام ڕێژیمی ئێران باس لەو قەیرانە ناکات.

ئوڕژانسی ڕێژیم لەو شارە بە ئوتووبووس خەڵکی تووشبوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکات.

لە پارێزگای کرماشان ٥ هەزار و٧٢٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕێکەوتی ١٥ جۆزەردان ٢٣٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

ڕێژیمی ئێران باس لە ئامارەکانی کۆرۆنا ناکات.

"حەسەن ڕووحانی" کە خۆی پێداگری دەکرد دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت، ئێستا هۆشداری بە خەڵک دەدات کە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان بگرنە بەر هەتا یاسای توند نەگرنە بەر.