
کوردستان میدیا: بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی حەماسەی کۆساڵان، لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چشنەیە:
گەلێک ئازادی بوێت، دەبێت نرخی ئەو ئازادییەش بدات!
ئێمە باش دەزانین، ئازیزانمان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەلەکەیاندا گیانی خۆیان بوێرانە و بێباکانە پێشکەش بە بارەگای شەهیدان کرد و ئەرکە تەواونەکراوەکەی خۆیان بۆ ئێمەی ڕۆڵە و هاوژینەکانی خۆیان بەجێ هێشت.
لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا، پەیمان لەگەڵ ڕێباز و ڕێگەی شەهیدانمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێنی ئەوە بە شەهیدانمان دەدەین، کە لە هەر شوێنێکی ئەم دنیاییە بین، تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانیان لە هەوڵدان و تێکۆشان نەوەستین.
بە سەرکەوتنمان و ڕزگارکردنی نەتەوەکەمان لە دەست دیکتاتۆری، زوڵم و ستەم تۆڵەی خوێنی ڕژاوی شەهیدانمان بکەینەوە.
ڕۆحی شەهیدانمان شاد و ڕێبازیان پڕ ڕێبوار!
بنەماڵەی شەهیدانی حەماسەی کۆساڵان