
سنوورپارێزانی کۆماری ئازەربایجان سێ کەسی بە ڕەگەز ئێرانییان دەسبەسەر کردووە کە ٦٣ کیلۆ مادەی سڕکەریان پێ بووە.
٣٥ کیلۆی لەو ٦٣ کیلۆ مادە سڕکەرە هێرۆئین بووە هەروەها ئەو سێ کەسە ئێرانییە لە ناوچەی "هورادیز" نزیک بە ناوچەی "جوبرانیلـ"ـی "قەرەباغ" دەسبەسەر کراون.
شوناسی ئەو سێ کەسە "ئەکبەر قووڵی زادە، مالک باقری و عەلی ئەسەدی" ڕاگەیەندراوە و ئەو سێ کەسە ئێرانییە لە ڕێگەی نایاسایی لە سنووری ئێران هاتوونەتە ئەو وڵاتە.
هەتا ئێستا چەندین کەس لە خەڵکی ئێران بە تاوانی قاچاغی ماددی سڕکەر لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کراون.
"ئێلهام عەلی ئۆف" سەرکۆماری ئازەربایجان لەکاتی گرژییەکانی لەگەڵ "ئەرمەنستان" ڕێژیمی ئێران و "ئەرمەنستانـ"ـی بە هاوکاری لەگەڵ یەکتر و هەناردەکردنی ماددەی سڕکەر بۆ وڵاتەکەی تاوانبار کرد.