کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کۆماری چێکـ"ـیش حیزبۆڵای لوبنانی بە تێرۆریست ناساند

12:00 - 8 خەزەڵوەر 2720

زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ لەنێوبردنی تێرۆریزمی جیهانی دەستیان کردووە بە بە تێرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنان.

ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، "کۆماری چێک" حیزبوڵڵای لوبنان کە میلیشیایەکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە و کاری تێرۆریستی لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەبات لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکاندا دانا.

پارلمانی "کۆماری چێک" ئەو گرووپەی بە باڵی سیاسی و نیزامییەوە وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە.

هەروەها حەوتووی ڕابردووش "گواتمالا" حیزبوڵڵای لوبنانی بە سەرجەم باڵەکانیەوە وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساند.

ئەو هەوڵەی گواتمالا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە پێشوازی لێوە کرا چون هەنگاوێکی گرینگ بۆ پێشگرتن بە بەرنامە داڕشتنەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە بۆ هێرشە تێرۆریستییەکان یان کۆکردنەوەی یارمەتی لە سەرتاسەری جیهاندا بووە.

حیزبوڵڵای لوبنان گرووپێکی تێرۆریستیی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە کە لە ناوچەکەدا کاروباری تیرۆریستی بەڕێوە دەبات و لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە هەتا ئێستا لە لیستی تێرۆردا دانراوە.