کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری کوردستان، دەسپێکی ناسنامەیەکی نوێ بۆ نیشتمان بوو

12:13 - 1 رێبەندان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ڕێبەندان بەردەوامن.

لە "پاوە" ڕۆڵەکانی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی کۆماری پەیمانیان نوێ کردەوە.

لە "سەلاس باوەجانی" تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی کۆمار دووپات کردەوە.

لە "شنۆ" ڕێبورانی دێموکرات لە گوندی "شێوەسماک و خورشت" هەروەها لە گۆرستانی "فەقێ شاڵیـ"ـی شنۆ سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە گۆندی "باوان" سەر بە مەرگەوەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی دێموکرات لە "بۆکان" لە گەڕەکەکانی شەقامی "چل میتریی ساحلی،گەڕەکی دارهەرمێ، شەقامی کوشتارگا، شەقامی قانع، قوتابخانەی "ئەلزەهرا"، کۆڵانەکانی پشت کارێژی نەسیری و مزگەوتی نەسیری، گەڕەکی سایپا یەدەکی دوو، عەلی ئاباد و نێوگوندی عەلی ئاباد، مزگەوتی جامعی عەلی ئاباد، کۆڵانەکانی لای کاناڵی عەلی ئاباد، جادەی بۆكان میاندوئاو،حاجیاباد، قاڕنجە، حاجیلەک، قەڵا، قەرەگۆل، سەوزی، دێی مەلا، سەرچنار، خەتایی، چۆمی مەجیدخان ناوچەی مەهاباد، سارۆقامیش و پیرۆلی باغی" چالاکیی بەڕێوە چووە.

لە "سنە"ی خوێناوی لە گوندی "شوێشە" چالاکیی ئەنجام دراوە.

لە "مەهاباد" لاوانی دێموکرات لەگەڵ کۆماری کوردستان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.

لە "مەریوان" لە شاری حەماسەی کۆساڵان چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.

لە "پیرانشار" ڕۆڵەکانی پێشەوا لە گوندەکانی دربکە، کارخانەی قەند، سێڕێیانی گەپڵەسەن، لاوێن، ڕکاوێ،‌ سێڕێیانی شنۆزەنگ، بەردەقەل، ئێندێزێ و سێڕێیانی نەغەدە چالاکیی ئەنجام دراوە.