کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی پێشنیاری ئەورووپاییەکان ڕەت دەکاتەوە

11:38 - 30 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ڕێژیم پێشنیارەکانی ئەورووپای ڕەت کردەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنە ناوەکییەکە و وتی ئەو پێشنیارانە تاران ڕازی ناکەن.

هەوالدەریی سکای نیوز لەمبارەوە ئاشکرای کرد، عەلی ئەکبەر ساڵحی هۆشیاریداوە بە هەموو لایەنەکان ئەگەر ڕۆژئاوا هەوڵ بدات ڕۆڵی ئێران کەم بکاتەوە ئەوا دەدۆڕێن.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، ساڵحی پێشنیارەکانی ئەورووپای ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ئەم ڕەوتە ئەگەر هەروا بەردەوام بێت ئەوا هەموو لایەنەکان دەدۆڕێن."

جێی ئاماژەیە پاش کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی کەلێنێکی گەورەی خستە نێو ڕێککەوتنەکەوە، بەجۆرێک کە وڵاتانی ئەورووپایی بەشدار لە ڕێککەوتنەکە، لە هەوڵی ئەوەدان ڕێککەوتنەکە ڕزگار بکەن و تاران ڕازی بکەن بەوەی لەسەر ڕێککەوتنە ناوکییەکە بمێنێتەوە.