ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆمیتەی "یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان" لە ناحیەی بەحرکە، بە سەرپەرستیی "کەماڵ بەحرکەیی" بەرپرسی کۆمیتە لە جێژنیکان سەردانی دەستەی بەڕێوەبەریی کاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
ئەو کۆمیتەیە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری و "کەریم پەرویزی" بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری پێشوازییان لێ کرا.
لەو چاوپێکەوتنە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کوردستان بە تایبەت باشوور و ڕۆژهەڵات لەلایەن "کەریم پەرویزی" و "کەماڵ بەحرکەیی" هاتە بەرباس و شرۆڤە کران.
لەو دیدارەدا گرینیگییان بە پەیوەندییە دێرینەکانی یەکیەتی و حیزبی دێموکرات دا کە پێویستە ئەو پێوەندییانە لەپێناو یەکیەتیی زیاتری نێو ماڵی کورد و پارتە سیاسییەکانی کوردستان درێژەی هەبێت.