کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆکان پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەزیان کرد

17:23 - 26 سەرماوەز 2720

کۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایانی قوتابخانه‌ و زانکۆکانی کوردستان و ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!

مامۆستایانی سه‌نگه‌ری زانست!

له‌ ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٤ی هه‌تاویدا ئاڵای کوردستان له‌ به‌شێک له‌ شاره‌کانی کوردستان هه‌ڵ کرا و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌کداری پارێزه‌ری خاک و نیشتمانی کورد، له‌لایه‌ن پێشه‌وای کوردان، به‌ فەرمی دانرا.

ئه‌و شانازییه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ مێژوویی هاوچه‌رخی کورددا به‌ باڵای حیزبی خوشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌یی کورد، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بڕاوه‌.

ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئێستا له‌ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووەته‌ ڕه‌مزی یه‌کگرتوویی و هیوای کوردانە.

له‌و ڕۆژه‌ پیروزه‌دا ئێمه‌ مامۆستایانی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ قوتابخانه‌ و زانکۆکان،  له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ئاسا له‌ شار، بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی و دێموکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بین.

سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ی شار و شاخ

هه‌ر شه‌کاوه‌ بێت ئاڵای کوردستان

کۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایانی قوتابخانه‌ و زانکۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان