کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە کامێرا و سیستمەکانی شارەداریی تاران هەک کران

17:55 - 12 جۆزەردان 2722

گرووپێکی سایبێری بە هەککردنی کۆمەڵێک لە کامێرا و سیستمەکانی شارەداریی تاران لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی  مەرگی "خومەینیـ"ـدا، کۆمەڵێک دروشمی دژی ڕێژیمیان خستە سەر مانیتۆری سیستمەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، گرووپێکی سایبێری کە خۆیان بە ناوی "سەرهەڵدان تاکوو ڕووخان" (قیام تا سرنگونی) ناساندووە، زیاتر لە پێنج هەزار کامێرای شارەداری و هەروەها ١٥٠ ماڵپەڕ و سیستمی شاری تارانیان هەک کردووە.

لەو هەڵمەتەی ئەو هەکێرانەدا کۆمەڵێکی زۆر لە کامێراکانی ناوچەی بەهەشتی زەهرا و کۆمەڵێک کامێرای شەقام و گەورەڕێگاکانی شاری تارانیان هەک کردووە و دەستیان بە کۆمەڵێک داتای ناوەندی بەرهەمهێنان و زانیاریی شارەداریی "ئەقدەسییە" گەیشتووە.

هەروەها سیستمی ئۆتۆماسیۆنی نێوخۆی شاری تاران و کامێراکانی چاوەدێریی گۆڕی "خومەینی" هەک کراون.

هاوینی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆمەڵێک لە سیستمەکانی وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ڕێژیم هەک کران و هێرشێکی سایبێری پان و بەرین کرایە سەر شیرکەتی "ڕێگای ئاسنینـ"ـی (راه آهن) ڕێژیم.