ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەیی لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانەدا هەندێک لە گەڕەکەکانی نێو شاری سنەیان خاوێن کردەوە.
لەو هەڵمەتەدا کە دوو گرووپی ژینگەیی "چلچەمە و شنەی نەوژین" تێیدا بەشدارییان کرد، ڕێگای "شەهرەکی زاگرۆس بەرەو پارکی کودەکـ"ـیان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.
ئەو چالاکە ژینگەییانە هەروەها ڕایانگەیاند: "بە بوونی ژینگەیەکی خاوێن، ژیان بەردەوام دەبێت و هیوا دەخوازین ئەو هەڵمەتە ژینگەییانە ببنە هێما بۆ خاوێنڕاگرتنی ژینگە و شوێنی ژیان".
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا "ڕێکخراوی ژیوای پاوە" هەڵمەتێکی زاگرۆسانەیان لە دەوروبەری شاری پاوە بەڕێوە برد.
لەو هەڵمەتەدا ڕێکخراوی "ژیوا"ی پاوە دەنکە بەڕوویەکی زۆریان لە دەوروبەری شاری پاوە چاند و بەو شێوەیە لە هەڵمەتی زاگرۆسانەدا بەشدارییان کرد.