کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک چالاکی ئەنجومەنی شاخەوانی لە شاری مەهاباد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

10:44 - 21 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە؛ ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە بەرپرس و چەند کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شاخەوانانی شاری مەهاباد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەو چالاکانە کردووە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە کە بەپێی خشتەی بەرنامەی شەش مانگانە کە بڕیار بوو هەڵمەتی شاخەوانی بۆ کێوی تەرەغە بەڕێوە بچێت؛ بەشداری بکەن.

هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە نابێ دەستیان لە بەڕێوەبردنی هیچ کام لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە جەژنی نەورۆزدا هەبێ.

ئەو ڕێگرییەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە ئەنجوومەنی شاخەوانی مەهاباد جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢١ی کوردییان لە سێ کانیانی "قزڵجە"ی ئەو شارە و بە بێ ئیزنی ئەو ئیدارەیە بەڕێوە بردبوو.