کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵە شێعری "هەرمانی ئەوین" چاپ و بڵاو کرایەوە

12:00 - 13 رێبەندان 2721

کۆمەڵە شێعری کوردیی "هەرمانی ئەوین" لە نووسینی "ژاڵە سەیفی‌یاری" شاعیر و نووسەری خەڵکی سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.

کۆمەڵە شێعری "هەرمانی ئەوین" لە ١٣٥ لاپەڕەدا بە زمانی کوردی نووسراوە و لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چاپەمەنیی "خانی" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها ئەو کۆمەڵە شێعرە لە دەرەوەی وڵات وەک پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ ناوەندی نووسەرانی کورد و ناوەندی ٤٩ کتێب، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"هەرمانی ئەوین" دووەمین بەرهەمی "ژاڵە سەیفی‌یاریـ"ـیە و لە ساڵی ١٣٩٩شدا کۆمەڵە شێعرێکی بە ناوی "سترانی تاسە" لە شاری سەقز چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

"سەیفی‌یاری" ساڵی ١٣٦٣ لە شاری سەقز لەدایک بووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو بەرهەم بە ناوەکانی "هەرمانی ئەوین و سترانی تاسە"یە و کتێبێکی دیکەی ناوبراو لە بەشی منداڵاندا کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەگەڵ "ناوەندی نووسەرانی کوردستان" بڕیارە لە داهاتوودا لە دەرەوەی ئێران چاپ و بڵاو کرێتەوە.